عەبدول لەتیف سەلەفی : کۆمەڵ و یەکگرتوو بوختانیان بۆکردین و وتیان ئێمە مزگەوتی بەهەشت دەفرۆشین

عەبدول لەتیف سەلەفی دەڵێت" برایانی کۆمەڵ و یەکگرتوو بوختانیان بۆکردین و وتیان ئێمە مزگەوتی بەهەشت دەفرۆشین"، هەروەها وتی" ئیمە نە دەچینە پەرلەمان، نە کێبرکێی هەڵبژاردنیان لەگەڵ دەکەین بۆ بوختان دەکەن".

دوای ئەوەی لە وتارێکدا  ئەو قسەی عەبدول لەتیف سەلەفی کە" هەر کەس دەیەوێت قیامەت بۆ خۆی بکڕێت با بێت و شوێنێک یان شوێن بەرماڵێک لە مزگەوتی بەهشت بکڕێتەوە کە بەهاکەی ٦٥٠ دۆلارە "، بووە باسی میدیاکان و ناو خەڵک، و مشت و مرێکی زۆری لێکەوتەوە، ئەمڕۆ عەبدول لەتیف سەلەفی لە پەیامێکی کە ئاراستەی رەخنەگرانی کردووە، رایگەیاند"  ئەوانەی بوختانیان بۆکردین و وتیان ئێمە مزگەوتی بەهەشت دەفرۆشین، ئیسلامییەکان ( برایانی کۆمەڵ و یەکگرتوو) بوون" .

وتیشی" ئیمە نە دەچینە پەرلەمان، نە کێبرکێی هەڵبژاردنیان لەگەڵ دەکەین، بۆ ئەبێ بوختانمان بۆ بکەن و بڵێن دەستیان کردوە بە فرۆشتنی مزگەوتی بەهەشت".

عەبدول لەتیف سەلەفی  دەشڵیت" باشە ئەوانە لە خوا ناترسن کە بەهۆی ئەو بوختان و چەواشەکارییەی بۆ ئێمەی دەکەن، خوا بیانکاتە بەراز و مەیمون ؟ ، داواکارم لە خوای گەورە تۆڵەیان لێ بسێنێ و تا قیامەت نە عیزەتیان بداتێ نە دەسەڵات و نە ڕێز".



AM:12:21:11/04/2024