ڤیدیۆ.. قەڵا رووخان گەیشتە هەولێر


دوای شەڕە خێڵەکییەکەی دوێنێ کۆمەڵگای مەلاهۆمەر لە نێوان دوو بنەماڵەدا، ئەمڕۆ ئاسایش قولەی ئەوددوو خانوەیان رووخان کە تەقەیان لێوە دەکرد.

شەوی رابردوو بۆ ماوەیەکی درێژ لە گوندی ( شەوەک )ی سەر بە کۆمەڵگای مەلا هۆمەری نزیک هەولێر شەڕە تەقەیەکی خێڵەکی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، دواتر بەهێزێکی زۆری ئاسایش کۆنترۆڵکرا.

شەڕەکە لەسەر ٣٠٠ هەزار دۆلار بوو، دوای کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە ئاسایش ١٣ کەسی تۆمەتباری دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی ئاسایش قولەی ئەو ماڵەیان رووخاند کە وەک سەنگەر تەقەیان لە ماڵەکەی بەرامبەری دەکرد.

لە سلێمانیش لە رۆژی ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاسایشی سلێمانی بەفەرەمانی بافڵ تالەبانی و،  بە تۆمەتی "وەرگرتنی سەرانە" لە بازرگانان و بریندارکردنی بازرگانێک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ "کوێخا دێرین عوزێری" دەرکراوە و 'دیوەخانی سەرقەڵای عوزێر'یش رووخێندرا، کوێخا دێرینیش کە پلەی نەقیبی هەبوو لە ‌هێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ و  خۆی بە سەرۆکی عوزەیرەکان ناوزەد کردبوو، هەڵهات بۆ ئەردەن و لەوێوە بۆ بەریتانیا.

ڤیدیۆکە ببینە..




PM:07:32:13/04/2024