بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٨ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.