ئەپیکور له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت" پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەین". 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکۆر) کە لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئامادەین بۆ بەپەلە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم". 

ئەپیکۆر دەشڵێت" پێویستە مەرجە داراییەکانیان لە ڕێگەی نووسراوی رەسمییەوە دڵنیایی پێبدرێت لەبارەی وەرگرتنی نەوت لە رابردوو و داهاتووشدا". 


AM:09:20:16/04/2024