بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٩ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٣٨١ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٤١ لیرەیە.