پاش بردنەوەی یانەکەی 4-1بە دژی بەرشەلۆنە و کرانە دەرەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لە چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ،لویس ئینریکی باسی بردنەوەکە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمە لێدوانەکانیەتی دوای یاریەکە...
لویس ئینریکی (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
- من بەزۆری حوکم لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نادەم بەڵێ کەمێک ناڕەزایەتی دەردەبڕم یان بەهیچ شێوەیەک ناڕەزایەتی دەرنابڕم.
لویس ئینریکی (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
"داهاتووی مباپێ؟ با چاوەڕێ بکەین تا قسە دەکات. کەسی تر ناتوانێت هیچ بڵێت. ئەمە وەک دادگاییکردن وایە و من تەنها شایەتحاڵێکم."
لویس ئینریکی:
سەرەتای یارییەکە زۆر نایاب بوو و ئامادەبووین بۆ هەر سیناریۆیەک، لەوانەش لێدانی گۆڵێک پێموایە لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکی تەواومان ئەنجامدا.
لویس ئینریکی (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
"لامین یامال یارییەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو.”
ئێنریکی: من دڵخۆشترین ڕاهێنەر نیم دوای یاری چوون کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد یارییەکە بگۆڕین.
ئێنریکی : 12 خولەکی یەکەم باشتر بووین، دواتر بەرشەلۆنە لە یەکەم هێرشەوە گۆڵی تۆمارکرد، دواتر هاتینەوە و بەردەوام بووین لەسەر فشارەکانمان.