ڤیدیۆ.. سەیران عوسمان (خۆشم ئەوێی) بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (خۆشم ئەوێی) بڵاوکردەوە. 

(خۆشم ئەوێی) نوێترین کاری هونەری سەیرانە کە هۆنراوەی مازیار فایەقە و ئەفشین شوکری کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە کە سەیران لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردوەتەوە. 

سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستیپێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد، هاوسەری سەهەند کوڕی عەزیز وەیسییە، لە ئێستاشدا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە. 


AM:10:42:17/04/2024