نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٤ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٧ ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٧٠ دۆلار بووە.



PM:06:03:17/04/2024