لە کاتی داخستندا دینار زیاتر دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە هاوشێوەی بەیانی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٥ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.

لە دوو رۆژی پێشوو دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەڵام ئەمرۆ سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کردەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٧٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٥ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە.  



PM:06:32:30/04/2024