بەکر حەمە سدیق: ٣ مووچەی ساڵی رابردوو دەدرێتەوە بە فەرمانبەران

پارێزەری دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران ڕایدەگەیەنێت" بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠٢٣ دەدرێتەوە بە فەرمانبەران لە کاتێکدا کە وەزارەتی دارایی عێراق دیاری دەکات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەکر حەمە سدیق، ئەو پارێزەرەی کە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی لە دادگای فیدراڵیدا بردەوە ڕایگەیاند" مووچەی سێ مانگەکەی ساڵی٢٠٢٣ لەنێو بڕیاری ژمارە (٢٢٤ / ئیتحادیە/ ٢٠٢٣ )دایە پێویست ناکات بەدوایدا بگەڕێن".

وتیشی" وەزارەتی دارایی لە هەر دەفەتێکدا کە خۆی دیاریی دەکات لەگەڵ مانگەکانی تردا دەیدات، ناشتوانێ لەوە رابکات چونکە بڕیارەکەی دادگا لەوەشدا ڕوونە کە دەبێ مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بدات".

بەکر حەمە سدیق هیواشی خواست مووچەی سێ مانگەکەش" لە نزیکترین کاتدا داخڵی مووچەی بکەن، چاوی فەرمانبەران بەوەش گەش بێت".


AM:09:29:18/04/2024