عارف روشدی: به‌شداربوون لە هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌

راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی وتی" به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ پارتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌سه‌ند ناكات".
 
عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای پارتی راگه‌یاند"  دادگای فیدراڵی عێراق ته‌نیا مافی راڤه‌كردنی هه‌یه‌، نه‌ك یاسا ده‌ركردن، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ داوییه‌تی، ته‌شریعه"‌.

روشدی دەڵیت" به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ پارتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌سه‌ند ناكات".

ڕۆژی یەکشەممە، ٣3ـی ئازاری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی( ماوەبۆ درێژکراوەی) هەرێمی کوردستان، ڕۆژی (١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤)ـی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پرۆسه‌كه‌ راگه‌یاند.



PM:03:19:19/04/2024