دووەم بەرپرسی باڵای یەکێتی و حکومەت، قوباد تاڵەبانی بەتوندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی عەتا سەراوی دەکات.( لە کاتێکدا ئاسایش هیچ ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەی رانەگەیاندووە).
لە راگەیاندنێکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بەسەرچوو ) دەڵێت" جەخت دەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین". هەروەها دەشڵێت " هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی".
تاڵەبانی ئاشکرای دەکات لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکات و هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ ی نیسان لە گەڕەکی سەرچنار ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆزەری عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کرایە ئامانج و سوتاو بەهۆی تەقینەوەو ئاگرەکەی ئەمەوە دوو ئۆتۆمبیلی تر ئاگریان تێبەربوو.
ئیوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی پاسەوانەکانی ناوبراویان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستەبەسەر کرد.