دژی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەرێم و عێراق گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت

دژی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق و هەرێم گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتی لە شاری سلێمانی سازدەکرێت. 

دەستەی پارێزگاری سەروەری نیشتمان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" بەمەبەستی رەتكردنەوەو بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەكانی لە شكركێشی دەوڵەتی توركیا و سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگی نارەزایەتی بەرزدەكەینەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە کاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کە (ئێستا ئۆفیسەکەیان لە ناو ڕێکخراوی (سی دی ئۆ)یە لە سەروو ئەمنەسوورەکە) لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێت و بەیاننامەیەك لەوبارەیەوە دەخوێنرێتەوە، داواكاریشن هاوڵاتییان و توێژە جاجیاکان بەشداری لە گردبوونەوەکەدا بکەن. 

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراق و هەرێم بکات و دۆسیەی ئاو و نەوت و گاز و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن. 


PM:07:32:21/04/2024