سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامي پشتگيري وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه".
کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کۆبووونەوەکانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئێواره‌ى ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رك کۆمارى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، گهيشتنە هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لايه‌ن نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا".
ئەوەش هاتووە" دواتر له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌ردانى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراقى فيدراڵ، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكارى ئه‌منيدا، تاوتوێ كران، هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتىكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت".
دەشڵێت" هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له ئاماده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكارى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسى له دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا توركييهكان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد و سوپاسىكردن كه له دۆخی سه‌ختی ئابووریشدا، به‌رده‌وامييان به كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان داوه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لاى خۆيه‌وه ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامى پشتگيرى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستى و گرنگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه".
ڕاشیگەیاندووە" ڕێککهوتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند باس و بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون".