نێچیرڤان بارزانی له یادی ٥٠ ساڵه‌ی بۆردومانکردنی قه‌ڵادزی لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه دەڵێت" شه‌هیدكردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكی سڤیلی قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكی ترسنۆكی ئاسمانی‌دا، درێژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشاندا".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بە خەمگینییەوە یادی شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاوڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه كه بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق".
دەشڵێت" شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرىدا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ره‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشاندا".
بارزانی ڕاشیگەیاندووە" ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين".