بەرەسمی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید یانەکە جێدەهێڵێت

رۆژنامەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کیپا لە هاوینی داهاتوو کۆتایی بە خواستنەکەی دەهێنرێت و ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

بە قسەی رۆژنامەکە، بڕیارەکەی ڕیال مەدرید لەبارەی کیپاوە نەگۆڕاوە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە یانەکەی بەجێدەهێڵێت.


بڕیارە ئەنچیلۆتی دەرفەتێک دەدات بە کیپا بۆ ئەوەی لە لالیگا یاری بکات، ڕەنگە یارییەکەی ڕیاڵ سۆسیداد باشترین دەرفەت بێت بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.


 لە بەرامبەردا ئەنچیلۆتی هەوڵدەدات پێش کۆتایی هاتنی لالیگا، هەلی یاریکردن بە کۆرتواش بدات. و یارییەکەی ڕیاڵ بیتیس ڕەنگە کاتێکی گونجاو بێت بۆ بەشداریکردنی 
یاریزانە بەلجیکییەکە.



AM:10:44:25/04/2024