بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ٦٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٣٩٦ دینار.