بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق زیادکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادیکرا. 

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕیاریدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کارنامەی دانیشتنەکانی زیادبکرێت". 

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دووربخرێتەوە، بەڵام تائێستا شوێنگرەوەی دیارینەکراوە. 


PM:04:47:27/04/2024