سودانی گەیشتە سعودیە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، کە لەژێر دروشمی "هاوکاری نێودەوڵەتی، گەشە و وزە بۆ گەشەپێدان" بەڕێوەدەچێت.

زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتان، لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی کۆڕبەندەکە پاڵپشتی دیالۆگی جیهانی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ تەحەددای هاوبەشی جیهانی، هەروەها شاهیدی ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆکی دەوڵەت، بەشداری بەرفراوانی شارەزا و بیرمەندانی نێودەوڵەتی دەبێت.




AM:11:23:28/04/2024