خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێکرد

‌وێنە.. ئەرشیف
وەک بڕیار بوو خۆپیشاندان لە شارۆچکەی پێنجوێن لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەرۆوە دەستیپێکردو ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شارەکە لە گەنج و ئافرەت و بەتەمەن لەسەرجەم چین و توێژەکان بەشدارن.

خۆپیشاندانەکە دژی پەرواێزخستنی شاری پێجوێن و نەبوونی خزمەتگوزاری و پرۆژەیە  لە پێش ئەو داواکاریانەشەوە نەبوونی کارەبایە.

خۆپیشاندان لە ساتەکانی یەکەمدا رێگای سەرەکی پێنجوێن و سلێمانیان داخست، بەمەش رێگای هەموو ئەو جۆرە بازرگانیانەیان داخست کە لەنێوان ئێران و هەرێمدا هەیە لە دەروازەی باشماخی نێو دەوڵەتییەوە.

خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە درێژە بەو چالاکییەیان بدەنەوەو رێگاکە چۆل نەکەن تا حکومەتی هەرێم بەدەم داواکانیانەوە دەچێت.

چەند رۆژێکە چالاکوانانی شاری پێجوێن بڕیاریان داوە کە خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزارییەکانیاندا لە رۆژی یەک شەممەوە کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆ دەستپێکبەن و تا جێبجێکردنی داواکانیان درێژەی پێبدەن.

PM:01:39:28/04/2024