بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بەغداد لە پشت یانەی وەرزشی ئەلثورا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی دارایی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵدەدەن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بۆ فرۆشگاکانی دیکە.
بڕیارە دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكه، تیمهكانی بهرگری شارستانی لێكۆڵینهوه له هۆكاری سهرهكی كهوتنهوهی ئاگرهکە بكهن.