ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سلێمانی _ پێنجوێن ڕوویدا و بەهۆیەوە ٤ كەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئایار، ڕوووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە، بۆیە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.