کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمشەو ئاسمان لە نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت پێشبینی هەورە تریشقە و بارانی پچڕپچر لە هەندێک لە ناوچەی هەرێم دەکرێت.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵیت" بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە .
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەیدا رێژی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوویئ بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین بارانبارین لە( پیرمام ٣٣.٥ ملم) بووە و کەمترین بارانیش لە ( پیرمام ٣٣.٥ ملم) باریوە.
باران بارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:
دهۆك ١٦.٥ ملم
زاخۆ ٢٨ ملم
پیرمام ٣٣.٥ ملم
شقلاوە ١٦.٧ ملم
ئاكرێ ٦ ملم
ئامێدی ٥.٨ ملم
بامەڕنی ٤.٤ ملم
سۆران ٨.٢ ملم
حاجی ئۆمەران ٣.٨ ملم
هەڵشۆ ٠.٦ ملم