نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٦٧ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:05:48:06/05/2024