دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عەلی خامەنەئی کۆبوەوە و دۆخى ناوچه‌كه بەگشتی و چه‌ند پرسێكى دیکەیان تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه" نێچيرڤان بارزانى له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵی خۆى به ديداری خامه‌نه‌ی ده‌ربڕى و جه‌ختى له ئاماده‌ى و خواستى هه‌رێم كرده‌وه، بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا".
ئاماژە بەوەشکراوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسى هاوكارى و پشتگيری ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، هەروەها له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاری هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستاندا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ماوەی دوو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە شاری تارانی پایتەختی ئێرانە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوەتەوە.