گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارام سەردار نویترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (سەلام) بڵاوکردەوە
ئارام سەردار بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (سەلام) لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە کە كە تێكستی بەرهەمەکەی لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە، ئاوازەكەی فۆلكلۆری ئێرانییە، ئارام سەردار خۆی كاری بەرهەمهێنانی میوزیكی بۆ ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە.
ئارام سەردار ل ەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات کە چهندین كارى هونهری بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی.