بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٥٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٨٥ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٥ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٢٣ دینار.