کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لەمڕۆوە چوار شەممە باران بارین کۆتایی بێت و، پلەکانی گەرما پلە بەپلە رۆژانە بەرزبێتەوە.

کەشناسی دەشڵێت لەمڕۆوە تا شەممە پلەکانی گەرما رۆژانە دوو پلە بەرزدەبنەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە: 
کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارینی کەم لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنووریەکان.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە (١-٣ )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی پێنج شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٢) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: ٢٧ 
سلێمانی: ٢٥
دهۆک: ٢٤
زاخۆ:٢٥
هەڵەبجە:٢٧
کەرکوک: ٢٩
سۆران: ٢١ 
حاجی ئۆمەران: ١٥
گەرمیان : ٣١



AM:11:15:08/05/2024