دانە غاز: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٨ ملیۆن دۆلار قازانجمان هەبووە

کۆمپانیای دانە غاز راپۆرتی دارایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ٣٨ ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە". 

كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تێكڕای قازانجی كۆمپانیاكە گەیشتووەتە ٣٨ ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ساڵى رابردوو داهاتمان کەم بووەتەوە و لەو ساڵەدا قازانجمان ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە". 

ئەوەش هاتووە" ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا سوتەمەنی بەرهەم دەهێنن و تێکڕاى بەرهەمى نەوت رۆژانە ٥٦.٧٥٠ بەرمیل نەوتى رۆژانەیە". 

سەبارەت بە کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاکە لە مساڵدا ئاشکراشیکردووە: ٩٧ ملیۆن دۆلار داهاتی دانە غاز بووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا. 


PM:01:37:08/05/2024