لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە سزای له‌ سێدارەنی بەندکراوێکی کورد جێبەجێکرا

سزای له‌ سێدارەنی بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێکرا. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌" سزای له‌ سێدارەنی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوی حەسەن موحەرێر خەڵکی گوندی (لەرنی) سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێکرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەندکراوە لە چەند ساڵ رابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی له‌وه‌شکردووە، لانیکەم چوار بەندکراوی دیکە کە سزای له‌ سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ئورمیە گواستراونەتەوە.


PM:02:32:08/05/2024