لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی چارەنووسی (٤٥) كورسی پەرلەمان. 

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە (١٥) پارێزگا و (٢٢) بازنەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت. 

بڕیارە لەو خولەدا چارەنووسی (٤٥) كورسی پەرلەمان یەكلابکرێتەوە كە لە گەڕی یەكەمدا كاندیدەكان نەیانتوانی بەربەستی (٢٠%)ی دەنگەكان بەدەستبهێنن. 

ڕۆژی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی (١٢)یەمین خولی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو کە ١٥ هەزار و ٢٠٠ کاندید کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی (٢٩٠) کورسی پەرلەمان کرد، بەڵام بەپێی ئەنجامەکان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا (٨٨) كورسی ئەنجوومەنی شارەزایان و (٢٤٥) كاندیدیش بۆ پەرلەمان سەركەوتن. 


AM:10:36:10/05/2024