دەنگی دوو تەقینەوە لە هەریر بیستران

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٠ ی ئایار دەنگی دوو تەقینەوە لە هەریر بیستران کە لەو شارۆچکەیە سەربازگەیەکی هێزەکانی ئەمەریکای لێیە.

هەرچەندە تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە ئەو دوو تەقینەوەیە هۆکاری چییە، بەلآم لە ماوەکانی پێشوودا هەمیشە دەنگی ئەو تەقینەوانە هێرشی گرووپە ئیسلامییە شیعەکانی سەر بە ئێران بوون و هێزەکانی ئەمەریکایان لەو بنکەیە کردۆتە ئامانج، هەندێکجاریش دەنگی ئەو تەقینەوانە گەڕاوەتەوە بۆ مەشقی ئەو هێزانە لەو ناوچەیە. 




PM:03:39:10/05/2024