كاتەكەی بارزانی دیاریدەكات.. بەمزوانە پێشمەرگە رەوانەی كۆبانی دەكرێت

‌هەڵگورد حیكمەت

وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەچەند رۆژی داهاتوودا هێزی پێشمەرگە رەوانەی كۆبانی دەكرێت‌و كاتەكەشی بارزانی دیاریدەكات.


بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سكای نیوز، هەڵگورد حیكمەت، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاند: ئەو وەزارەتخانەیە سەرقاڵی جێبەجێكردنی پلانێكە بۆ ئامادەكردنی هێزەكانی پێشمەرگە تا چەند رۆژی داهاتوو رەوانەی كۆبانی بكرێن.


وتیشی: كاتی ناردنی هێزەكان بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت.
حیكمەت جەختی لەسەر ئەوە كردەوەكە تا ئێستا هیچ پێشمەرگەیەك رەوانەی كۆبانی نەكراوە.



PM:05:10:21/10/2014