كازم سوپاسی ئەم كەسانە دەكات

قەیسەری گۆرانی عەرەبی كازم ساهیر سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە بۆ كۆچی دوایی براكەسی پرسەنامەیان بۆناردووە.
كازم لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیوێتی "كازم و خێزانەكەی سوپاس و پێزانینیان هەیە بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و كەسە نزیك و جەماوەر، هونرەمەند، ڕۆژنامەنوسانەی كە بۆ كۆچی دوایی براكەم پرسەنامەیان ناردووە و بەشداری پرسەكەیان كردووە".
سالم جەباری برا بچوكی كازم ساهیر لە ڕۆژی 10 ئەم مانگە دوای بێهۆشبونی مانەوەی چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانەی بەغداد، كۆچی دوایی كرد، بەهۆی هێرشەكانی داعشیشەوە ساهیر نەیتوانی بۆ پرسەكەی بگەڕێتەوە عێراق.



PM:02:59:22/10/2014