تورکیا رێگای بەهیچ رۆژنامەنووسێک نەداوە بچنە کۆبانیەوە


ئەمرۆ ٤٧ رۆژە هێرشی چەکدارانی داعش لەسەر کۆبانێ درێژەی هەیە، بەڵام تا ئێستا سووپای تورکیا ڕێگای بەهیچ رۆژنامەنووسێک و کەناڵێکی جیهانی نەداوە بچنە ناو کوبانێوە.

چالاکوان و لێكۆڵەری سیاسی ئاری هەرکی بە سپی میدیای راگەیاند کە دەسەڵاتدرانی تورکیا بەدرێژایی ئەو ٤٧ رۆژە رێگایان نەداوە هیچ رۆژنامەنووسێک و کەناڵێک بچنە ناو شاری کوبانێوە.

 ئەو چالاکوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە دەیان کەناڵی میدیایی گەورە گەورەی جیهانی وا زیاتر لەمانگێکە لەسەر سنوورن، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ناهێڵن بچنە نێو ئەو کوبانیەوە.

ئەو دەڵێت تورکیا بە ئاشکرا مافی پێدانی زانیاری بە رۆژنامەنووسان پێشێڵ کردووە، هەر ئەمە نا بگرە رێگری لەسەر سنوریش بۆ رۆژنامەنووسان دروستکردووە، ئەمە جگە لەوەی رۆژانەش رۆژنامەنووسان بەدەستی پۆلیس جەندرمەی تورک رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
ناوبراو پێیوایە تورکیا بۆیە رێگا نادات رۆژنامەنووسان رووماڵی ناو کوبانێ بکەن، لەلایەکەوە بۆ ئەوەی بەرخۆدان و جوامێری کچ وکوڕە شەرڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە.

ە نەبین، دواتر بۆ ئەوەیە کە رای گشتی جیهانی بەو تاوانە دژە مرۆییانە نەزانێت کە داعش چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکار دەهێنێت.
ئاری هەرکی دەشڵێت" ئەگەر تورکیا ڕێگای بەرۆژنامەنووسان بدایە بچنە نێوکوبانێ، ئەو هاریکاریەی تورکیاش بەتەواوی ئاشکرا دەبوو بۆ دنیا کە چۆن تورکیا هاریکاری چەکدارانی داعش دەکات".     



PM:04:27:27/10/2014