دۆزینەوەی 150 تەرم كە بەدەستی داعش كوژراون


بەرپرسانی ئەمنی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە رایانگەیاند تەرمی 150 كەس لە خەڵكی گوندێكی نزیك رۆمادییەیان دۆزیوەتەوە كە شەوی رابردوو بەدەست چەكدارانی داعش كوژراون.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، یەكێك لەبەرپرسانی ئەمنی عێراق رایگەیاند كە چەكدارانی داعش شەوی رابردوو چوونەتە گوندێك لەنزیك شاری رۆمادی‌و 150 لەخەڵكی ئەو گوندەیان كوشتووە‌و دواتر هەموو تەرمەكانیان خستووەتە ناو گۆڕێكی بەكۆمەڵ.



PM:04:15:30/10/2014