بەڤیدیۆ...نمایشكارێكی جل و بەرگ دەبێتە داوەری خولی ئیتاڵی

نمایشكاری جلوبەرگی ئیتاڵی كلۆدیا ڕۆمانی، بڕیار دەدات كارێكی نوێ هەڵبژێرێت و ببێتە داوەری خولی پلەی یەكی ئیتاڵیا.
كلۆدیا ڕۆمانی تەمەن 32 ساڵ دوای ئەنجامدانی چەندین تاقیكردنەوە، ئێستا ئامادەیە وەك داواری یاری پیاوان لە خولی پلە یەكی ئیتاڵیادا دەستبەكاربێت و زۆر دڵخۆشە بەم كارە نوێییەی.
ڕۆمانی ئاماژە بەوە دەكات ڕاكردن لە ناو یاریگا و لە دەوری ئەو هەموو یاریزانە خۆشییەكی زۆری پێدەبەخشێت، هەر ئەمەش وایلێكردووە كە فەرشی سوری نمایشكاری جلوبەرگ بەجێبهێڵێت.
ئەمە بۆ یەكەم جارە ژنێك دەتوانێت ئەو پلەیە بەدەست بهێنێت و ببێتە داوەری یاریەكانی خولی ئیتاڵی پلە یەك.





PM:03:17:11/11/2014