بەپەلە .. لە کوبانێ بەرزایی ستراتیژی مشتەنور ڕزگار کرا

‌به‌رزانی مشته‌نور له‌ باشوری شاره‌که‌ ره‌نگه‌ سووره‌که‌
سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەرڤانان و پێشمەرگە لە باشوری شاری کوبانێ هێڕشێکی چڕیان کردە سەر بەرزایی مشتنەورو رزگاریان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند ئەو بەرزاییەی کە چەکدارانی داعش زۆر شانازییان پێوە دەکرد ئەو کاتەی کۆنترۆڵیان کردبوو، ئەم بەیانییەی ئازادکراو تەرمی کوژراوەکانیان لە مەیدانی شەرەکەیە.

بەرزایی مشتنور کە چەکدارانی داعش مانگێک لەمەوبەر هەوڵێکی زۆریان دا تا کۆنترٶڵیان کرد، هەرگیز لەو باوەرەدانەبوون کە شەڕڤانانی یەپەژە دیارییەکی باشیان بۆ هەڵگتربن، ئەوە بوو شەڕڤان ئارین میرکان ئەو کچەی کە بەرپرسێکی یەکەیەکی شەڕڤانان بوو، پاش شەرێکی قارەمانانەی خۆی و هاورێکانی، لە دوا ساتدا خۆی لەناو ژمارەیەک چەکداری داعشدا تەقاندەوەو نزیکەی ٢٠ چەکداری لێکوشتن.

بەرزایی مشتەنور کە دەکەوێت باشوری رۆژهەلآتی شارەکە لەکاتی گرتنیدا لەلایەن داعشەوە کردبوویانە شوێنێک بۆ بۆردومانکردنی ناو شارەکە، بەلآم ئەمرۆ ئەو بەرزاییەیان لێ سەندرایەوە.
 
 



AM:10:32:12/11/2014