له میانه‌ی وتارێكیدا سەرۆکی تورکیا ئۆردغان لەسەر رۆڵی ئەمەریکاو رۆژئاوا وتی: ته‌ماشاكه‌ن زۆر روون ده‌یڵێم، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن نه‌وتی جوگرافیای ئیسلامیان حه‌ز لێیە.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی هاریكاری بازرگانی و ئابووری رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌دا له ئیستانبوڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وەک ئانادۆڵ بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت" حه‌زیان له ئاڵتوون و ئه‌ڵماسه‌كه‌یه‌تی. حه‌زیان له هێزی كاری هه‌رزانه".
سەرۆکی تورکیا بێ ئەوەی ناوی رۆژئاوا بهێنێت دەڵێت" حه‌زیان له شه‌ڕ و ئاژاوه و جیاوازییه. باوه‌ڕ بكه‌ن ئێمه‌یان خۆش ناوێت.
ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن و رووخسارمان به دۆست ده‌بینن، حه‌ز به مردنی خۆمان و منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن. تاكه‌ی هه‌ر ته‌ماشاكه‌ری ئه‌وه ده‌بین؟ تاكه‌ی ئارام بگرین؟ تاكه‌ی بیانوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازاره بهێنینه‌وه؟ ئایا ده‌كرێت ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر بین كه منداڵەکان له سووریا ده‌كوژرێن، ئه‌و 300 هه‌زار كه‌سه بێتاوانه‌ی له سووریا كوژران له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت ملیۆن ئاواره بكه‌ینه بیانوو".