یەکەمین ساڵیادی تیرۆری کاوە گەرمیانی بەڕێوەدەچێت

‌کاوە گەرمیانی
بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی چەند رێوڕەسمێكی تایبەت لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی ئامادەکاری مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی رایدەگەیەنێت، لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، ھاوڕێیانی رۆژنامەنووس، چەند چالاکی و مەراسیمێکی جیاواز ئەنجام دەدەن بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو رۆژنامەنووسەو جارێکی دیکە رسواکردنی ئەنجامدەران و پلانداڕێژەرانی ئەو تاوانە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چالاکیەکانیش لە شەش مەراسیمی جیاواز لە چوار رۆژ دا ئەنجام دەدرێن، بەمشێوەیە:

رۆژی یەکەم، ٢/١٢/٢٠١٤ سێ شەممە:
مەراسیمی بەخشینی یەکەمین خەڵاتی ئاڵتوونی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بۆ ئازادیی رۆژنامەنووسی، لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان، کاتژمێر: (٣:٠٠) پاشنیوەڕۆ.

رۆژی دووەم، ٣/١٢/٢٠١٤ چوارشەممە:
پێشانگای فۆتۆیی تایبەت بە ژیانی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی بەناونیشانی: حیکایەتی قەڵەمێکی زیندوو، لە ماڵی شەھید کاوە گەرمیانی لە گەڕەکی سەرکەوتن، کاتژمێر: (١0:٠٠ سەرلەبەیانی تا ٤:٠٠ دوانیوەڕۆ).

رۆژی سێیەم، ٤/١٢/٢٠١٤ پێنجشەممە:
سیمینارێک بۆ ھەریەکە لە رۆژنامەنووسان: (ئاسۆس ھەردی و ئەحمەد میرە)، بەناونیشانی: ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادیی رۆژنامەنووسیی، لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی کەلار، کاتژمێر (٢:٣٠) پاشنیوەڕۆ.

رۆژی چوارەم، ٥/١٢/٢٠١٤، ھەینی، سێ چالاکیی ئەنجام دەدرێت:
چالاکیی یەکەم: سەردانی گۆڕی شەھید کاوە، لە گۆڕستانی کەلاری کۆن، کاتژمێر (٩:٠٠) سەرلەبەیانی.
چالاکیی دووەم: مەراسیمی سەرەکیی یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، ھۆڵی وەرزش و لاوانی گەرمیان، کاتژمێر (٢:٣٠) دوانیوەڕۆ.
چالاکیی سێیەم: مەراسیمی ساتی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، لە بەردەم ماڵی شەھید کاوە گەرمیانی لە گەڕەکی سەرکەوتن، کاتژمێر (٨:٣٠) شەو.

كاوه‌ گه‌رمیانی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ رایه‌ڵ‌‌و په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ له‌گه‌رمیان، له‌ 2013/12/5 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، تیرۆركردنیشی‌ ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.



AM:10:30:01/12/2014