بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەیەکی بالێ دادەخات

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بڕیارێک قوتابخانەی بالێی مۆسیقای سلێمانی دادەخات.

ئیمزای نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە، ناوبراو لە ٢٥-١١-٢٠١٤ دا بڕیاری داوە ئەو قوتابخانەیە دابخات کە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییە.

لەو بڕیارەدا هیچ ئاماژەیەک بۆ هۆکاری داخستنی ئەو قوتابخانەیە نەکراوە.

داخستنی ئەم قوتابخانەیەی بالێ لە کاتێکدایە کەخوولی پێشووی پەرلەمان و حکومەت بڕیاریان دا سلێمانی بکرێتە پایتەختی رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستاندا.  
بەڵگەکە..



AM:09:39:04/12/2014