پۆلیسی نێودەوڵەتی داوای یوسف قەرزاوی دەكات
یوسف قەرزاوی،
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)، یوسف قەرزاوی، بانگخواز و سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی خستە نێو لیستی داواكراوەكانی.
بە پێی راپۆرتێك، كە لە ماڵپەری فەرمی ئینتەرپۆل بڵاوكراوەتەوە، یوسف قەرزاوی، كە بەرەگەز میسرییە و هەڵگری رەگەزنامەی قەتەرییە، لەسەر داوایەكی دەسەڵاتدارانی ئێستای میسر و بە تۆمەتی هاندان و هاوكاریكردن بۆ ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست، هەروەها هاوكاریكردنی بەندكراوان بۆ راكردن لە بەندیخانە و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە و دزیكردن تێیاندا، داواكراوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە هەركەسێك زانیاری لەسەر یوسف قەرزاوی هەیە، بە زووترین كات ئاگاداری نزیكترین بنكەی پۆلیس بكاتەوە.
ئینته‌رپول داواش ده‌كات هه‌ركه‌س زانیاریی له‌سه‌ر قه‌رزاوی هه‌یه، با په‌یوه‌ندی به نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌یه‌وه بكات.
یوسف قه‌رزاوی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری و قه‌ته‌رییه و سه‌رۆكی یه‌كێكی زانایانی ئایینی ئیسلامیی جیهانیشه.
PM:01:52:06/12/2014