ناوی 740 خوێندكاری دیكەی وەرگیراو لە زانكۆو پەیمانگاكان بخوێنره‌وه‌

پاش راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وەرگیرانی 740 خوێندكاری تری دەرچووی لە ئامادەیی‌و پەیمانگە پیشەیی‌و ئیسلامی‌و نابینایان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە:   پاڵپشت بە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای خوێندن‌و پلانی وەرگرتن كە پەسەندكراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن پاڵپشت بە ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی 2014 - 2015  بڕیاریدا بە وەرگرتنی 740 خوێندكاری لە دەرچووانی ئامادەیی‌و پەیمانگە پیشەیی‌و ئیسلامی‌و نابینایان لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا.

سەبارەت بە وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەكان بۆ ئەساڵی خوێندنی 2014 - 2015  بڕیاردرا بە وەرگرتنی 552 خوێندكاری دەرچووی ئامادەییە پیشەییەكان لە زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگە ئیسلامیەكانی سەر بە وەزارەتەكانی پەروەردەو ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی بۆ ساڵی خوێندنی 2014 - 2015  بڕیاردرا بە وەرگرتنی 176 خوێندكار لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، هەرچی پەیوەندی بە وەرگرتنی نابینایان-ەوە هەیە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیاردرا بەوەرگرتنی  12 خوێندكاری نابینا لە دەرچوانی پۆلی  12 ی ئامادەیی بۆ درێژەدان بە خوێندنیان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

بۆ بینینی ناوەكان كلیك بكە:

یەكەم                     دووەم                           سێیەم



PM:03:18:08/12/2014