روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند ئەمرۆ ١٦ کانونی یەکەم ٩ تۆپی داعش بەر ناوجەگەری شاری کوبانێ کەوت،چالاکوانێکیش دەلێت" ٥٠ گوولە تۆپە".
روانگەی مافی مرۆڤی سوری کە یەکێکە لەسەرچاوە بێلایەنەکانی سوریا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ١٦ کانونی یەکەم ٩ گوولە تۆپ لەناوجەرگەی شاری کوبانێی داوە.
روانگەکە کە زیانە گیانییەکانی بڵاونەکردۆتەوە تەنها ئەوەندە نەبێت کە شەڕ لەچەندین قۆڵەوە لەنێوان یەپەگەو داعشدا درێژەی هەیە.
لەلایەکی ترەوە ئاری هەرکی لێکۆڵەری سیاسی و چالاکوانی کۆمەلی مەدەنی بە سپی میدیای راگەیاند به‌هۆی تۆپبارانی چەکدارانی داعشەوە سێ که‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ئاری ژمارەی ئەو تۆپانەی داعش ئاراستەی کوبانی کراون کە لە کاتژمێر 11 به کاتی کۆبانێ دەستی پێ‌کرد بە 50 گوله هاوه‌ن هەژمار دەکات، کە گه‌ره‌که سڤیل نشینه‌کانی کۆبانێیان بۆردومانکردووە، قورباییەکانیش ( ئه‌حمه‌د عه‌بودی ته‌مه‌ن (50) سال، موسته‌فا عه‌بودی (12) سالان و که‌سێکی دیکه به‌ناوی قاسیم که ته‌مه‌نی (60) ساله و خه‌لکی گوندی به‌رخباتانی باشوری کۆبانێ یه،گیانیان له‌ده‌ستداوە).
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری هاولاتیانیش بریندار بوون و زیانێکی زۆر به‌ر گه‌ره‌که‌کان و مالی هاولاتیان که‌وت.