گۆڕان پرسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی یەکلایی کردەوە

بزووتنەوەی گۆڕان کە بەپێی رێکەوتنی ١٠ کانوونی دووەم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی بەر دەکەوێت، ئەو لیژنەیەی تایبەتە بەهەڵسەنگاندنی پاڵێواراوەکان ئەو کەسەی یەکلایی کردەوەو مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد) لەو پۆستەدا دادەنێت.

دڵشاد عومەر دەرچووی کۆلێژەو ماوەیەک بەرپرسی رایەڵەی مامۆستایانی گۆڕان بووەو چەند ساڵێکیش بەڕێوەبەری پەیمانگای مەڵبەندی سلێمانی بووە.



PM:12:09:27/12/2014