مەحمود سەنگاوی لە یەکێک لە لیواکانی پێشمەرگە دەستەبەسەر دەبێت

لە کێشەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی مەحمود سەنگاوی چووەوە بەردەم داداگای کەرکوک/ گەرمیان و داوەر بریاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند " تا رۆژی دادگایی کردنی، مەحمود سەنگاوی زیندانی دەبێت".

لەسەر شوێنی زیندانیکردنی، سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد لە بەرئەوەی ناوبراو کارەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگەیە، هەر بۆیە لەیەكیک لە لیواکانی هێزی پێشمەرگە دەستبەسەر دەبێت تا دادگایی دەکرێت. 

رۆژی ٢٧ -١٠ ‌ دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك/ گه‌رمیان به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی بریاری له‌ سێداره‌دانی بۆ (توانا خه‌لیفه)‌ بكوژی كاوه‌ گه‌رمیانی ده‌ركرد.

مەحمود سەنگاویش یەکێکە لەو تۆمەتبارانەی کە دادگا سەرلەنوێ داوای کرد بووەوە.


AM:11:39:28/12/2014