حەمید عوسمان لە ئاهەنگی سەری ساڵ پەشیمان دەبێتەوە

هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان لە گێرانی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ پەشیمان دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، حەمید عوسمان بڕیاریداوە بەشداری ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ نەكات، ئەمەش دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڕوبەڕووی چەندین ڕەخنە بووە.
بڕیاربوو حەمید عوسمان لەگەڵ هونەرمەندان (پەرواز حسێن، كۆڕەش عەزیزی، سەنگەر كەمال) ئاهەنگی چشەوی سەری ساڵ لە هۆتێا تایتانیكی شاری سلێمانی ئەنجام بدات.
لەمساڵدا بەهۆی ئەو ڕوداوانەی بەسەر كوردستاندا هاتووە بەشێكی هونەرمەندان بڕیاریاندا كە بەشداری هیچ ئاهەنگێك نەكەن، بەشێكی دیكەشیان كە ئاهەنگ دەگێڕن داهاتەكەیان دەبەخشنە كاری خێرخوازی.



PM:01:58:31/12/2014