ژمارەیەك فەرمانبەری نمونەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی‌و وردبینی خەڵاتی ئه‌مساڵی "جەلالی سام ئاغا"یان پێبەخشرا.
رۆژی 31 کانوونی یه‌که‌م لە له‌هۆڵی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و وردبینی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی سه‌ر به‌دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم خه‌ڵاتی (جه‌لال عومه‌ر سام ئاغا) بۆ ساڵی چواره‌م به‌خشرایه 13 خانمی سه‌لارو فه‌رمانبه‌ری نمونه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه که 6 یان ئافره‌ت و 7 پیاو بوون.
جه‌لالی سام ئاغا که سه‌رۆکی پێشووی دیوانی چاودێری داراییه‌و ئێستا خانه‌نشینه، هه‌موو ساڵێک له فائیده‌ی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی که موڵکی شه‌خسی خۆی بووه‌و به‌مه‌به‌ستی پێدانی ئه‌م خه‌لآته به‌خشیویه‌تی و ساڵانه فائیده‌که‌ی له بانک بۆ ئه‌م خه‌لآته داده‌نرێت و ده‌بخشرێت به‌ژماره‌یه‌ک فه‌مانبه‌ری دڵسۆز.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌لالی سام ئاغا خۆی له سه‌رۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی خانه‌نشین کرد، كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2012 وه تا مانگی ئابی ساڵی 2014 وه‌ستا، چه‌ند مانگێکه ئه‌م ده‌زگایه ده‌ستی به كاره‌كانی کردۆته‌وه‌و له‌و چه‌ندا مانگه‌دا نزیکه‌ی 100 ڕاپۆرتی وردبیناین ئاماده‌كردووه.
دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی له کاتی دوو ئیداره‌یدا له‌ساڵی 1997 به‌به‌شداری جه‌لالی سام ئاغا دامه‌زراو، له‌و كاته‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 3 هه‌زار ڕاپۆرتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئاماده‌كردووه‌و داوایکردووه زیاتر له 80 به‌رپرسی ده‌زگا حکومییه‌کان بدرێنه دادگا له‌سه‌ر سه‌رپێچی و له یاسا لادان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و وردبینی، پێشتر به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری دارایی كاری چاودێر‌و به‌دواداچونی كاروباره كارگێری‌و داراییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی له‌ئه‌ستۆدابو‌و توانی چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ئاشكرابكات.
ڤیدیۆکه‌ی له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن وه‌رگیراوه.