بەوێنە...شەوی سەری ساڵ هێڵی لەڤ لەبەرەی شەڕ لەلای بەرپرسێكی پارتی بووە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد هێڵی لەڤ شەوی سەری ساڵ لەگەڵ بەرپرسێكی پارتی دەبێت، لەبەرەی شەڕ لەگەڵ هیزی پێشمەرگە.
لە شەوی سەری ساڵدا هێڵی لەڤ سەردانی میحورەی گوێر دەكات كە لەلایەن سیروان بارزانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، وێنەكانیشی لە پەیجە تایبەتەكەی بڵاودەكاتەوە.

لەڤ دەنوسێت "بە پێویستم زانی پێشوازی كردنم لە سالی ٢٠١٥ لەناو پێشمەرگە قارەمانەكان بێ چونكە هەرچیەك بكەین و بیلێین بۆ پێشمەرگە بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانیەی پێشمەرگە دەیكات هەر كەمە".

ئەو كچە هونەرمەندە هیوادارە سالی ٢٠١٥ سالی خۆشی و شادی و بەدی هاتنی خەونی گەورەی گەلی كورد بێت و دوربێت لە هەموو ناخۆشی و شەر و كوشتارێك.

چەند ڕۆژێك بەرلەئێستاش هێڵی لەڤ وەك یەكێك لە گەنجە دیارەكانی ساڵی 2014 خەڵات كرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕاپرسییەكدا توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت كە بۆ دیاریكردنی كاریگەرترین گەنجی كوردستان ئەنجامدرابوو.









PM:02:15:04/01/2015