ژمارەیەک لە(حەشدی شەعبی)لە فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ زیندانن

ئەو هێزانەی ( حەشدی شەعبی) کە شەش کەسی سونەیان لە دووزخورماتوو گرتبوو ویستبوویان بیانگوازنەوە بۆ ناوچەکانی دیالەو لەلایەن پێشمەرگەوە گیران، ئێستا لە فەماندەیی زیندانن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە کۆتایی هەفتەی رابردوو پێشمەرگە لە جەلەلولا ژماریەک حەشدی شەعبی شیعەیان دەستگیرکرد کە بە نیازبوون شەش گیروای سونە بگوێزنەوە بۆ ناوچە شیعەکانی دیالە.

ئەو سەرچاوەیە وتی " ئەو گیراوان ئازاد ناکرێن، چونکە داوای پارەیان لەو خەڵکە کردبوو کە رفاندبوونیان و، ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆریشان دابوون".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گومان دەکرێت هەموو ئەو تەقینەوانەی لە ناوچە سونییەکانی خورماتوو روویان داوەو کوشتنی مامۆستا ئاینیەکەو چەندان کەسایەتی سونەی تر دەستی ئەمانی تیابێت.

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو گیراوانە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو کەسانە توانبارن دەبێت دادگایەکی عادیلانە بکرێن.

لەمانگی رابردووە کە جەلەولا ئازد کرا، ژمارەیکی بەرچاو لە ( حەشدی شەعبی) کە شیعەن هاتوونەتە ناوچەکانی سەعدیەو خورماتوو، هاوشێوەی پێشتر کە سونە چکدارەکانی لێ بوو بارودۆخی ئەمنی رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت.




PM:05:38:04/01/2015